
خزمەتگوزاریە لۆجستیکیەکانمان
چارەسەری تەواو بۆ جیهانی پەیوەندیدار.
گواستنەوەی ئاسمانی
باری ئاسمانی جیهانی خێرا و پارێزراو
ئێمە بە شانازییەوە خزمەتگوزاری گەیاندن ئاسمانی و کاروباری گومرگی لە هەموو شوێنێکی جیهان پێشکەش دەکەین لەڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و بەغدا ،بازرگانیەکەت بەهێزبکە لە رێگەی ئێمەوە

گواستنەوەی وشکانی (FTL)
خزمەتگوزاری گواستنەوەی بارهەڵگر
وەک دابینکەرێکی سەرەکی گواستنەوەی وشکانی، ئێمە ئاسانکاری دەکەین بۆ گواستنەوەی بێ کێشە لە تورکیا و لە سەرانسەری ئەوروپا بۆ عێراق. خزمه تگوزاری تایبه تمه ندی بارهه ڵگرتنمان هەیە له ناو شاره کانی عێراق و له بەندەری ئوم قەسرەوە و بۆ هەر شارێکی تر بە گەرەنتی.

باری دەریایی (FCL/LCL)
گواستنەوەی دەریایی جێی متمانە و کاریگەر
گواستنەوەی بار لە هەموو ناوەندە سەرەکییەکانی جیهان وەک وەک چین، ئیمارات، ئەمریکا، و زیاتر لە 45 وڵاتی دیکەوە بۆ عێراق تۆڕێکی بەرفراوانمان هەیە لە شارەزایان لە سەرتاسەری جیهان بۆ بارەکانی جۆری باری تەواو(FCL) باری کەمتر لە یەک کۆنتەینەر(LCL)

كاروباری گومرگی
خزمەتگوزاری سنووری و بەندەری بێ کێشە
هاوبەشی متمانەپێکراوتان بۆ کاروباری گومرگی بێ کێشە لە سەرانسەری سنوور و دەروازەکانی عێراق، لەوانەش ئوم قەسر و ئیبراهیم خەلیل و ئەوانی تر. تیمە تایبەتمەندەکانمان بە وردی ڕێسا ئاڵۆزەکان کاروباری گومرگی بەڕێوەدەبەن، ئاسانکاری دەکەن بۆ ئازادکردنی بار لە کاتی خۆیدا و کەمترین دواکەوتن.

باری پڕۆژە
ڕۆ-ڕۆ، باری قورس و برەیەک بەلک
ئێمە چارەسەری هەمەچەشن پێشکەش دەکەین لەوانە ڕۆڵ-ئۆن/ڕۆڵ-ئۆف (RO-RO)، باری قورس، و خزمەتگوزاری بەکۆمەڵ بۆ باری پڕۆژە لە هەر وڵاتێکەوە بۆ عێراق. شارەزاییەکانمان بە وردی و کارایی و چاودێری باری قەبارە گەورە و کێشی زیادە و ناکۆنتێنەر دەکەن، ئەمەش دڵنیای دەدات لە گەشتنی بارەکە بە سلامەتی.

خزمەتگوزاری دیکە
بیمە و کۆگا و ڕاوێژکاری
لە دەرەوەی گواستنەوە، ئێمە خزمەتگوزاری لەسەر داواکاری پێشکەش دەکەین لەوانە بیمەی بارکردن، کۆگای پارێزراو، و خزمەتگوزارییەکانی ڕاوێژکاری پسپۆڕ و دامەزراندنی لۆجستیکیمان کڕیاران بەهێز دەکەن بۆ ئەوەی بە متمانەوە ئاڵۆزییە جیهانییەکان بەڕێوەببەن.

