تواناكانمان و فراوانی تۆڕه‌كه‌مان بدۆزه‌وه‌


رێگای گواستنه‌وه‌ی وشكانی رێگه‌یه‌كی كلاسیكییه‌ بۆ گواستنه‌وه‌ی كاڵاكان وه‌ بۆ ئه‌مڕۆ باوترین رێگه‌یه‌، وه‌ هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ هه‌موو بارودۆخه‌كاندا ده‌گونجێت. ئه‌ڵماس گروپ هه‌موو جۆره‌ گواستنه‌وه‌ی وشكانی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی ئه‌نجام ده‌دات

به‌ هه‌ند وه‌رگرتنی سووده‌كانی رێگای گواستنه‌وه‌ی وشكانی خێراییه‌كه‌یه‌تی بۆ مه‌ودای دوور و مامناوه‌ند، وه‌ هه‌روه‌ها پێویستی به‌ كاتێكی درێژ نییه‌ بۆ دابینكردنی خزمه‌تگوزاریه‌كانی لۆجیستیك كه‌وا ده‌توانرێت له‌ كاتێكی كه‌مدا بۆی دابین بكرێت له‌ كاتی گواستنه‌وه‌ی وشكانی و رۆژ به‌ رۆژ ركابه‌ری نرخه‌كان باشتر ده‌بێت

له‌ ئه‌ڵماس گروپ گه‌وره‌ترین كۆنتێنه‌ره‌كان ده‌گوازینه‌وه‌، له‌گه‌ڵ دابینكردنی كاتێكی ته‌واو. به‌هۆی ئه‌و تۆڕه‌ فراوانه‌ی له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانمان پێكمان هێناوه‌، وه‌ ئێمه‌ ده‌توانین باشترین ئۆفه‌ری تایبه‌ت به‌ گواستنه‌وه‌كانی رێگای وشكانی پێشكه‌ش بكه‌ین

1
لۆجیستیكی فراوان له‌ ئاسیا و زه‌ریای هێمن
2
گواستنه‌وه‌ی له‌ رێگای ئه‌وڕوپاوه‌
3
لۆجیستیكی فراوان له‌ ئه‌مریكای باكوور

رێكخستن له‌نێوان دابینكردنی خزمه‌تگوزاری و گواستنه‌وه‌كان

له‌رێگای تۆڕه‌ فراوانه‌كه‌مانه‌وه‌ تایبه‌ت به‌ كۆنتڕۆڵی ته‌كنه‌له‌ۆژیا، ئه‌وا ئێمه‌ توانامان هه‌یه‌ بۆ چاودێریكردنێكی داینه‌میكی سه‌رجه‌م گواسته‌وه‌كانمان له‌ جیهان و ئاگه‌داربوون له‌ هه‌ر بارودۆخێكی ئابووری و كه‌ش و هه‌وا و ته‌ندروستی ناجێگیر، یاخود زیادبوونی گومرگه‌كان و شێوازی گواستنه‌وه‌ی كاڵاكان

ئه‌م تۆڕه‌ فراوانه‌ی ئێمه‌ كه‌وا سنووری نییه‌، وه‌ به‌ هه‌بوونی خزمه‌تگوزاری گرینگی پێدانمان بۆ كڕیاره‌كانمان به‌ باشی، وه‌ راده‌ستكردنی خێرا و كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی تێچوو راسته‌وخۆ و نا راسته‌وخۆ و وه‌ هه‌روه‌ها زیاتریش

پارێزراوی & پارێزگاری

ئێمه‌ ژینگه‌یه‌كی گونجاو ته‌رخان ده‌كه‌ین بۆ كه‌لوپه‌له‌كان و پاراستنیان، وه‌ دڵنیاكردنه‌وه‌ی كاڵاكان له‌ڕیگه‌ی ستافی تایبه‌ت و شاره‌زا و به‌ ئه‌زموون له‌ بواره‌كه‌

خێرایی گه‌یاندن

له‌ خزمه‌تگوزاریه‌ لۆجیستیكیه‌كان و كاره‌كاندا، ده‌كرێت خزمه‌نگوزاریه‌كانی كۆنتێنه‌ره‌كان خێراتر ڕاپه‌ڕێندرێن به‌تایبه‌ت له‌ڕووی گواستنه‌وه‌ی وشكانی و سپاردنی كاره‌كان به‌ كۆمپانیا گه‌وره‌كانی بواری ئاسمانی ئه‌مه‌ش ئه‌ركی گه‌وره‌ی ئێمه‌یه‌ له‌وه‌ی باشترین كوالێتی و خێراترین پێشكه‌ش بكه‌ین

24/7 په‌یوه‌ندی به‌رده‌وام

خزمه‌تگوزاری تایبه‌تی 24 كاتژمێری كۆمپانیای ئه‌ڵماس له‌ هه‌ر سات و كاتێكدا بێت ده‌توانرێت سه‌رجه‌م كێشه‌كانت چاره‌سه‌ر بكات به‌ زووترین كات داواكاریه‌كانت جێبه‌جێ بكات به‌ درێژایی هه‌فته‌ و مانگ و رۆژ

ckbKurdish
en_USEnglish arArabic fa_IRPersian tr_TRTurkish ru_RURussian ckbKurdish