گواستنه‌وه‌ی ده‌ریایی

ئێمه‌ خزمه‌تگوزاری گواستنه‌وه‌ پێشكه‌ش ده‌كه‌ین له‌ سه‌رانسه‌ری جیهان

گواستنه‌وه‌ی ده‌ریایی جێگره‌وه‌یه‌كی گونجاوه‌ بۆ گواستنه‌وه‌ی باری ته‌واو و قه‌باره‌ گه‌وره‌ به‌ كه‌مترین تێچوون. ئێمه‌ش وه‌ك ئه‌ڵماس گروپ لۆجیستیك خزمه‌تگوزاری گواستنه‌وه‌ی كۆنته‌ینه‌ری ته‌واو پێشكه‌ش به‌ تۆی خاوه‌ن بزنس ده‌كه‌ین. ئێمه‌ له‌گه‌ڵ كۆمپانیای گواستنه‌وه‌ و هێڵه‌كانی گواستنه‌وه‌ی ده‌ریایی نێوده‌وڵه‌تی كار ده‌كه‌ین و له‌ هه‌موو كاتێكدا كۆنته‌ینه‌رت دابین ده‌كه‌ین و باشترین رێگه‌ت بۆ دیاری ده‌كه‌ین له‌ به‌ده‌ستگه‌یشتنه‌وه‌ی باره‌كه‌ت.

تۆڕی په‌یوه‌ندییه‌كانمان رێگای جیاوازت بۆ دیاری ده‌كه‌ن له‌ ئاسانكاری گواستنه‌وه‌ و راده‌ستكردنی باره‌كه‌ت و كه‌مكردنه‌وه‌ی تێچووه‌كانت به‌ رێگه‌ی راسته‌وخۆ و نا راسته‌وخۆ.

كۆنته‌ینه‌ره‌كانت بگوازه‌وه‌ به‌ متمانه‌ی ته‌واوه‌ له‌رێگه‌ی كۆمپانیایه‌ك كه‌وا ئه‌زموونی 15 ساڵ هه‌یه‌ له‌ بواری گواستنه‌وه‌ی ده‌ریایی و وشكانی.

ئێمه‌ به‌ پرۆفیشناڵی كاره‌كانت بۆ رایی ده‌كه‌ین هه‌ر له‌ دۆكیۆمێنتی كۆنته‌ینه‌ره‌كه‌ت و تا ده‌گاته‌ ته‌خلیسی گومركی تایبه‌ت به‌ ناردن و هێنانه‌وه‌ی كۆنته‌ینه‌ره‌كان تاوه‌كو ده‌گاته‌ شوێنی مه‌به‌ست. ئێمه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م میناكانی نێوده‌وڵه‌تی كار ده‌كه‌ین له‌رێگه‌ی ده‌ریایی. به‌بێ هیچ دواكه‌وتنێك و كێشه‌یه‌ك.

ئه‌و ناوچه‌ جوگرافیایانه‌ی لێیه‌وه‌ گواستنه‌وه‌ ده‌كه‌ین:

  • 1

    خزمه‌تگوزاری لۆجیستیك و گواستنه‌وه‌ له‌ ئاسیا و رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا و چین

  • 2

    خزمه‌تگوزاری لۆجیستیك و گواستنه‌وه‌ له‌ ئه‌مریكای باكوور و باشوور

  • 3

    خزمه‌تگوزاری لۆجستیك له‌ ئه‌وروپا و رۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپا

  • 4

    خزمه‌تگوزاری لۆجیستیك له‌ وڵاتانی عه‌ره‌بی و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست

خزمه‌تگوزاریه‌كانمان & رێگا پرۆفیشناڵه‌كان

تیمه‌كانمان ده‌توانێت مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م داواكاریه‌كانتان بكات. هه‌ر له‌ خزمه‌تگوزاریه‌كانی گواستنه‌وه‌ له‌ ده‌رگا بۆ ده‌رگاوه‌ به‌ ناردن و هێنانه‌وه‌، ته‌نانه‌ت بازرگانی و ئالوگۆری لۆجیستیك، ئه‌مه‌ش به‌هۆی په‌یوه‌ندی به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ كۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان. ده‌توانین گه‌ره‌نتی گواستنه‌وه‌كانتان بكه‌ین له‌ سه‌رجه‌م وڵاتانی جیهانه‌وه‌ و خێرایی له‌ راده‌ستكردن. خزمه‌تگوزاریه‌كانی گواستنه‌وه‌ی ده‌ریایی ئێمه‌ به‌وه‌ تایبه‌تمه‌نده‌ ده‌گونجێت له‌گه‌ڵ به‌یه‌كه‌وه‌ به‌ستانی وشكانی و ده‌ریایی به‌ كوالێتی به‌رز و له‌ كاتی خۆیدا.

گواستنه‌وه‌ی كۆنته‌ینه‌ری ته‌واو (FCL)

كۆمپانیای ئه‌ڵماس گروپ لۆجیستیك گه‌ره‌نتی باشترین نرخ و كوالێتی ده‌دات بۆ كۆنته‌ینه‌ری ته‌واو كه‌وا پێویستی به‌ رێوشوێنی تایبه‌ته‌، گه‌ره‌نتی خێرایی و كوالێتی له‌ ئێمه‌وه‌یه‌.

به‌یه‌كه‌وه‌به‌ستان/كۆكردنه‌وه‌ (LCL)
رۆ-رۆ (RO-RO)

زانیاری زیاترت پێویست؟ په‌یوه‌ندیمان پێوه‌ بكه‌!

ژماره‌ی مۆبایل:

5003 222 750 964+

ژماره‌ی مۆبایل 2:

4600 430 750 964+

ئیمه‌یڵ:

[email protected]
خزمه‌تگوزاریه‌ سه‌ره‌كیه‌كان
kurdiKurdish